کوردستانی
فاتیح سەنگاوی: کێشەی بەغدا لە هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەرپرسی سەنتەری توێژینەوە و راپرسی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایدەگەیەنێت کێشەی بەغدا لە هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد دەبێت کورد لەگەڵ عیراق شەفاف بێت.
د. فاتیح سەنگاوی، بەرپرسی سەنتەری توێژینەوە و راپرسی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەبارەی رێککەوتنی بەغدا و هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "کێشەی بەغدا لە هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکرێت، چونکە ئێمە لەناو خۆماندا ئەو گەندەڵییەی هەیە رێگەی گرتووە لەوەی ئەو داهاتەی هەیە بەشی خەڵکی هەرێم بکات".
ئاماژەی بەوەشکرد "دەبێت ئێمە لە سەرەتا خۆمان رێکبەوین و بۆ بەڕێوەبردنێکی دروست ئەوکاتە هەوڵی رێککەوتن بدەین لەگەڵ بەغدا، هەروەها ئەگەر بمانەوێت رێککەوتنی بەغدا و هەولێر سەربگرێت پێویستە ئەو پابەندییە دەستووریانەی دەکەوێتە سەر هەرێمی کوردستان جێبەجێی بکات".
سەنگاوی وتی "دەبێت کورد لەگەڵ عیراق شەفاف بێت، تاوەکو ئەوەی دەسبکەوێت کە لە دەستووری عیراقدا هەیە، چونکە هەرێمی کوردستانیش تاوەکو ئێستا لە چوارچێوەی عیراقدایە".
س.س

بیروڕا