کوردستانی

پێنجوێنی: تورکیا پیلانی نوێی هەیە و دەیەوێت بەشێکی دیکەی رۆژئاوای کوردستان داگیر بکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنجوێنی: تورکیا پیلانی نوێی هەیە و دەیەوێت بەشێکی دیکەی رۆژئاوای کوردستان داگیر بکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوێنێ هەینێ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هێرشیان کردەسەر ناوچەی عەین عیسا لە رۆژئاوای کوردستان، سیاسەتڤانێکی دیاری باشووری کوردستانیش دەڵێت "دیارە تورکیا پیلانی نوێی هەیە و دەیەوێت بەشێکی دیکەی رۆژئاوای کوردستان داگیر بکات".

محەمەد ئەمین پێنجوێنی، سیاسەتڤانی دیاری باشووری کوردستان لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ عەین عیسا لە لێدوانێکی تایبەتدا بە مەودا میدیای راگەیاند "دیارە تورکیا پیلانی نوێی هەیە و دەیەوێت بەشێکی دیکەی رۆژئاوای کوردستان داگیر بکات، هەروەها دەیەوێت فشارێکی سەربازی و سیاسی لەسەر هێزی سوریای دیموکرات دانێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئامانجی ئەو هێرشانەی تورکیا بۆ عەین عیسا، ئەوەیە دەسەڵات و مەودای حوکمکردنی هێزی سوریای دیموکرات کەمبکاتەو، ئەویش دیار نییە سەرکەوتودەبێت یاخود نا".

 پێنجوێنی لەبارەی رێگەگرتن لەو داگیرکارییەی تورکیا جەختیکردەوە لەوەی "تاکە رێگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم داگیرکارییە بەرگەگرتن و بەرخودان و بەرگرییکردنە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan