کوردستانی
دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەریدا بریندارکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە دوو کۆڵبەری خەلکی شاری بانە لەکاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران بە سەختی برینداربوون.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە دوو کۆڵبەری خەلکی شاری بانە لەکاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران بە سەختی برینداربوون.
بەپێی هەواڵێکی بڵاوکراوەی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی پێنجشەممە 17ی کانونی یەکەمی 2020 هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنووری هەنگەژاڵەی شاری بانە دەستڕێژیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر برینداربوون.
پەیامنێری هەنگاو لە بانە رایگەیاندووە "یەکێک لەو کۆڵبەرانەی بریندارەکان ناوی (جەمیل ئەحمەدپوور)ە و تەمەنی 27 ساڵە کە خەڵکی گوندی حەوت تاشی بانەیە و قاچی ئەم کۆڵبەرە بە سەختی برینداربووە".
هەروەها، رێکخراوی هەنگاو ناسنامەی کۆڵبەرە بریندارەکەی دیکەی ئاشکرا نەکردووە، لە دوای برینداربوونیان ئەو دوو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراونەتەوە بۆ بنکە تەندروستییەکانی شاری بانە.
س.س
س.س
بیروڕا



