کوردستانی

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند گوندێکیان بۆردوومانکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند گوندێکیان بۆردوومانکرد
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ شەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند گوندێکیان لە ناحیەی باتیفا و دەرکاری سەر بە قەزای زاخۆیان بۆردوومانکرد، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بەیانی ئەمڕۆ شەممە 19ی کانونی یەکەمی 2020 فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند گوندێکیان لە ناحیەی باتیفا و دەرکاری سەر بە قەزای زاخۆیان بۆردوومانکرد.

هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بۆردوومانەکە تەنیا زیانی مادی هەبووە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، هاوکات شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند گوندێکی دیکەیان لەو ناوچانە بۆردوومانکرد.

س.س
Qaiwan
Qaiwan