کوردستانی

زانیاری لەبارەی ئەو کەسەی لەسەر بردنی 5000 دەفتەر دۆلاری هاوڵاتییانی قەڵادزێ دەستبەسەر کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاری لەبارەی ئەو کەسەی لەسەر بردنی 5000 دەفتەر دۆلاری هاوڵاتییانی قەڵادزێ دەستبەسەر کرا
مەودا میدیا-

کەسێکی نزیک لەو کەسەی ئەمڕۆ لە شاری قەڵادزی مایەپووچبوونی خۆی راگەیاند زانیاری دەخاتەڕوو و دەڵێت "خێزاندارە و منداڵێکی هەیە" و دەشڵێت " باس دەکرێت دەرمان خوارد کراوە پارەیەکی زۆریان لێدزیوە و لەکاتی دەستگیرکردنەکەیدا بێهۆش بووە، لەئێستاشدا دەستبەسەرە لای پۆلیس".

کەسیکی نزیک لە سڵێمان ئیسماعیل سلێمانە و بە "سلێمانی هەڵشۆیی بەناوبانگە و لەدایکبووی ساڵی 1992ـە،  کە مایەپووچبوونی خۆی راگەیاند بە مەودا میدیای وت "سڵێمان پارەی لە هەر کەس وەرگرتبێت نووسراوی پێکردووە بۆی نییە تا 3 مانگ داوای هێچ نەکات و رووبەڕووی کەسوکارەکەی نەبنەوە پاش ٣ مانگ بە خێری یەک لەسەر نێوەی پارەکەی دەگەڕاندەوە".

وتیشی "سڵێمان خەڵکی ناحیەی هەڵشۆی پشدەرە و خێزاندارە و منداڵێکی هەیە پێشمەرگەیە، نزیکەی 3 مانگ پێش ئەم بەروارە دەستی بەم ئیشە کردووە، پێشتریش مامەڵەی بتکوینی کردووە".

رایدەگەیەنێت "هەندێک لەو کەسانەی پارەیان پێداوە چوونەتە لای مامۆستایەکی ئایینی ناوچەکە و مامۆستاکە وتویەتێ ئەو کارە حەرامە ئێوە کردووتانە پاشان ئەو هاوڵاتییانە چوونەتە لای سڵێمان بۆ پارە و پارەی پێنەبوو و ئەویش مایەپووچبوونی خۆی راگەیاندووە". روونیشدەکاتەوە "هەندێک دەڵێن 5000 دەفتەر دۆلاری ئەمەریکی و هەندێکی دیکە دەڵێن 500 دەفتەر دۆلاری ئەمەریکی هاوڵاتییانی بردووە".

ئەو بە بازرگانە ناوی هێنراوە بەشێوازی قیست ئۆتۆمبێل، دەمانچە و ئاژەڵ و کەلوپەلی دیکەی لە خەڵکی ناوچەکە وەرگرتووە و پێی گوتوون، دوای چەند مانگێک پارەیەکی زیاتریان دەداتێ. کاتێک بەهای ئۆتۆمبێلی کەسێک 5 هەزار دۆلار بووە، سلێمان بە 10 هەزار دۆلار وەری گرتووە.



Qaiwan
Qaiwan