عیراقی

كازمی هۆشداریی دەدات و دەڵێت: چاكسازیی نەكەین عیراق تووشی ئاژاوە دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كازمی هۆشداریی دەدات و دەڵێت: چاكسازیی نەكەین عیراق تووشی ئاژاوە دەبێت
مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند ئەگەر چاكسازیی ریشەیی نەكرێت، ئەوا عیراق وەكو دەوڵەت دەكەوێتە بەردەم مەترسیی پارچە پارچە بوون و دۆخی وڵات ئاژاوەی سیاسی تێدەكەوێت.

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە سەروەختی كۆبوونەوەی وەزیرانی كابینەی حكومەتەكەیدا سەبارەت بە تاوتوێكردنی پرۆژە یاسای بودجە و ئەنجامدانی چاكسازیی ریشەیی بۆ كۆتاییهێنان بە گەندەڵی وتی "لەدوای رزگاركردنی عیراقەوە بەدەست دامەزراندنی هەڵەوە دەناڵێنین و ئەوەش هەڕەشەیە بۆ سەر سیستمی سیاسی و کۆمەڵایەتی".

سەرۆك وەزیرانی عیراق هۆشدارییەكی توندی دایە حزبە سیاسییەكان و ئەوانەی رێگری لە چاكسازیی ریشەیی دەكەن و بە دەنگی بەرز وتی "یان رووخانی سیستمی سیاسی و چوونە ناو ئاژاوە و پشێوی، یان دەبێت چاكسازیی ریشەیی بكەین".

کازمی كە لەئێستادا سەرقاڵی ئامادەكردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 و ناردنێتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، روونیكردەوە "قەیرانی سیاسی لە عیراق پەیوەستە بە سێ دۆسییە کەوا ئەوانیش بریتین لە دەسەڵات، پارە و گەندەڵی".

سەبارەت بە دۆزینەوەی رێگە چارەی گونجاو بۆ دۆخی ئێستای عیراق و رزگاركردنی ئابوورییەكەی، سەرۆك وەزیرانی عیراق وتی "لە روانگەیەکی ئابوورییەوە كار بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكە دەكەین".
 خ.غ


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان