عیراقی

سەدر: تاكە زیانلێكەوتووی بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار گەلی عیراقە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەدر: تاكە زیانلێكەوتووی بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار گەلی عیراقە
مەودا میدیا-

سەركردەی رەوتی سەدر هەڵوێستی توندی بەرانبەر بەرزكردنەوەی بەهای دۆلاری ئەمەریكا خستەڕوو و راگەیاند ئەوە رزگاركردنی دۆخی وڵات نییە و سپاردنێتی بە قەیرانێ:ی دیكە، موقتەدا سەدر وتووشیویەتی تاكە زیانلێكەوتوو لەو سیاسەتە ئابوورییە گەلی عیراقە و پیویستە رەتبكرێتەوە.

موقتەدا سەدر، سەركردەی رەوتی سەدر لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی "بانكی ناوەندی و سەرجەم بانكەكانی دیكە بوونەتە دیلی دەستی گەندەڵی و گەندەڵكاران و پێویستە حكومەت و پەرلەمان هەوڵی كۆتاییهێنان بەو بارودۆخە بدەن".

رێبەری رەوتی سەدر ئاماژەی بەوەشكردووە "دەبێت دەستبەجێ بانكی ناوەندی رزگار بكرێت و ئازادكردنی دراوی عیراق لەنێو بازاڕدا بەس نییە، چونكە ئەو كارە عیراق لە قەیرانێك دەهێنێتە دەرەوە و دەیداتە دەست قەیرانێكی قورستر و تاكە زیانلێكەتووش لەو بارودۆخە گەلی عیراقە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان