عیراقی
سبەینێ خۆپیشاندان دەستپێدەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دژی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرانبەر دیناری عیراقی، سبەینێ لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا خۆپیشاندان دەستپێدەكات.
ئەمڕۆ یەكشەممە، چالاكانی مەدەنی بەغدا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویانكردەوە، سبەینێ دووشەممە كاتژمێر 3 و نیوی پاشنیوەڕۆ لە دژی بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار لە بەرانبەر دیناردا لە مەیدانی تەحریری شارەكەدا خۆپیشاندان بەرفراوان ئەنجام دەدەن.
لە بەشێكی داواكانی چالاكوانانی مەدەنی بەغدا هاتووە "داوا دەكەین سبەینێ هاوڵاتییان ئاڵای هیچ حزب و گروپێك لەگەڵ خۆیان نەهێنن و تەنها ئاڵای عیراق بەرزبكەنەوە".
بەشێك لە چالاكوانانی بانگەشەكار بۆ خۆپیشاندانەكەی سبەینێی گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا نووسیویانە "ناكرێت بانكی ناوەندی عیراق كە سەر بە حكومەتی فیدراڵییە لەسەر حسابی هاوڵاتییان نرخی دۆلار بەرزبكاتەوە".
ئەمە لە كاتێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە، بانكی ناوەندی عیراق رایگەیاند "نرخی نوێی دۆلار جێگیرە و گۆڕانكاریی تێدا ناكرێت".