کوردستانی

داعش هێرشیكرد و كوژراو و بریندار هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داعش هێرشیكرد و كوژراو و بریندار هەیە
مەودا میدیا-

لە هێرشێكی چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر بنكەیەكی سەربازی لە قەزای حەویجە، پۆلیسێكی فەوجی سێی پۆلیسی ئیتیحادی كوژرا و كەسێكی دیكەش بریندابوو.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە ئەنجامی هێرشێكی چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە نزیك گوندی سەعدونییەی سەر بە قەزای حەویجە بۆ سەر فیرقەی ئالی لیوای دووی حەویجە پۆلیسێكی عیراقی كوژرا و پۆلیسێكی دیكەش برینداربوو".

بەپێی زانیارییەكان، كوژاراوەكە ناوی عەبدوڵڵا سبح، تەمەنی 35 ساڵە و دانیشتووی شەرگاتە.

جێگای ئاماژەیە ماوەی چەند رۆژێكە چالاكییەكانی چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە سنووری پارێزگای كەركوك دەستیپێكردووەتەوە و هێزە ئەمنییەكانیش لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.

Qaiwan
Qaiwan