عیراقی

عەسائیبی ئەهلی حەق بۆ دۆلار دێتە سەر شەقام

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەسائیبی ئەهلی حەق بۆ دۆلار دێتە سەر شەقام
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی دوێنی شەممە 19ی كانونی یەكەمی 2020، بانكی ناوەندیی عیراق بڕیاریدا بەهای دیناری عیراقی لە بەرانبەر دۆلاری ئەمەریكی دابەزێنێ وەكو هەوڵێك بۆ رێگریكردن لە دروستنەبوونی كێشەی دارایی، عەسائیبی ئەهلی حەق داوا دەكات "خەڵكی بێنە سەر شەقام و بێدەنگ نەبن".

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق لە جریوەیەكدا لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی "ئەوەی روودەدات لە مەسەلەی دۆسییە دیارەكانی وەكو بانكی ناوەندی و بەندەری  فاو و كۆمپانیاكانی مۆبایل، گەورەترین پرۆسەی دزیكردنن بە رۆژی روناك".

ئاماژەی بەوەشكردووە "داوا لە خەڵكی دەكەم ئەو بڕیارە رەتبكەنەوە و دژی بووەستنەوە و نەچنە ژێر باری"، ئەوەشی روونكردووەتەوە "ئەو بڕیارە دۆخی ئابووریی عیراق لە خراپەوە بۆ خراپتر دەبات و ئەوەش دەبێتە هۆی روودانی كارەساتێك كە هەموو وڵات دەگرێتەوە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان