کوردستانی

رزگار حەمە: دەبێت نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی پشتگیری قوباد تاڵەبانی بکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


رزگار حەمە: دەبێت نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی پشتگیری قوباد تاڵەبانی بکەن
مەودا میدیا-

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت "لایەنە عێراقیەکان لە ژێر فشاری شەقامن، وەکو ڕابردوو ڕازی نابن، بودجە بۆ هەرێم بنێرن، هەرێمیش پابەند نەبێت بە ڕێککەوتنەکانەوە"  دەشڵێت "ئەو پەیوەندیانەی پێشتر مام جەلال هەیبوو لە بەغدا، دەبێت زیندووی بکەینەوە".

رزگار حەمە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باس لەوە دەکات "ئێمە وەکو یەکێتی بۆ ئەوە چووینە بەغدا، تا ئەو دۆستایەتی و پەیوەندییانەی پێشتر مام جەلال هەیبوو، زیندووی بکەینەوە، چونکە پێش کۆنگرە پەیوەندییەکان وەکو پێویست نەمابوون".

رزگار حەمە ئەوەشی راگەیاندووە "دوای تێپەڕاندنی یاسای قەرز بێ رازیبوونی کورد، ئەو بڕوایە لای لایەنە عێراقییەکان دروستبووە، دەبێت هەرێم پابەند بێت بە رێککەوتنەکانەوە و داهاتی نەوت و نیوەی داهاتە ناوخۆییەکانی رادەستی عیراقی بکات".

ئاماژە بەوەش دەکات "دەبێت سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتگیری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  بکەن، چونکە بەئەرکێک رۆیشتووەتە بەغدا، پەیوەندی بە مافەکانی هەرێمەوە هەیە" روونیشی دەکاتەوە "لایەنە عێراقییەکان لە ژێر فشاری شەقامن، وەکو رابردوو رازی نابن، بودجە بۆ هەرێم بنێرن، هەرێمیش پابەند نەبێت بە رێککەوتنەکانەوە".
Qaiwan
Qaiwan