عیراقی
ناوچەی سەوزی بەغدا مووشەکباران کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شەوی رابردوو ژمارەیەک مووشەک لە جۆری کاتیۆشا ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا کرا، بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا و شانەی ئەمنی عیراق ئاشکرایان کردووە ئەو مووشەکانە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا شانەی ئەمنی عیراق رایگەیاند "شەوی رابردوو ژمارەیەک مووشەک لە جۆری کاتیۆشا ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا کرا، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبوو تەنیا هەندێک زیانی مادی هەبووە".
هاوکات باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "ئەو مووشەکانەی ئاراستەکراون لەلایەن سیستەمی بەرگری ئەمەریكاوە وەڵامدراونەتەوە، هەروەها تەنیا هەندێک زیانی کەم بەر بینای باڵیۆزخانەی ئەمەریکا کەوتووە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەو جۆرە هێرشانە زیان بە سەروەری عیراق دەگەیەنێت و ئێمە پشتگیری هەر لایەن و دامەزراوەیەک دەکەین بۆ رووبەڕووبوونەوە و رێگەگرتن لەم جۆرە هێرشانە".
س.س