کوردستانی

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: ئه‌ركى حكومه‌تى عیراقه‌ سه‌لامه‌تيى نێرده‌ ديپلۆماتييه‌كان بپارێزێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: ئه‌ركى حكومه‌تى عیراقه‌ سه‌لامه‌تيى نێرده‌ ديپلۆماتييه‌كان بپارێزێت
مەودا میدیا-

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا بڵاوکردەوە و سەرکۆنەی هێرشەکە دەکات.

لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "سه‌ركۆنه‌ى هێرشه تيرۆرستييه‌‌كه‌ى ئه‌مشه‌وى سه‌ر باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له‌ به‌غدا ده‌كه‌ين، دووباره‌بوونه‌وه‌ و به‌رده‌واميى ئه‌م جۆره‌ هێرشانه‌ بۆ سه‌ر نێرده‌ ديپلۆماتييه‌كان و نوێنه‌رايه‌تيى وڵاتان، دژى به‌رژه‌و‌ه‌ندييه‌كانى عیراق و سه‌روه‌ريى وڵاتن، هه‌روه‌ها دژى ياساى نێوده‌وڵه‌تين و ئه‌نجامى خراپيان لێده‌كه‌وێته‌وه‌، په‌يوه‌ندييه‌كانى عیراقيش له‌گه‌ڵ وڵاتان ده‌خاته‌ مه‌ترسييه‌كى راسته‌قينه‌وه‌".

ئەوەش هاتووە "ئه‌ركى حكومه‌تى عیراقه‌ كه‌ ئاسايش و سه‌لامه‌تيى نێرده‌ ديپلۆماتييه‌كانى وڵاتان و سه‌ر و ماڵى هاوڵاتيیان بپارێزێت و هه‌موو رێكارێكى پێويست بگيرێته‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هێرشانه‌ دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌ و ئه‌نجامده‌رانى بدۆزرێنه‌وه‌ تا بدرێنه‌ دادگا و به‌ سزاى خۆيان بگه‌يه‌نرێن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan