عیراقی

لە هەرێمی کوردستان بڕیاری دامەزراندنی 840 فەرمانبەر درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە هەرێمی کوردستان بڕیاری دامەزراندنی 840 فەرمانبەر درا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بڕیاریاندا بە دامەزراندنی 840 فەرمانبەر بەشێوەی گرێبەستی هەمیشەیی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ بنکەکانی تۆمارکردنی دەنگدان.

رێبوار هادی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای هەوڵەکانی ئەندامانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و چەندین جار داواکاری بۆ زیادکردنی ژمارەی کارمەندان لە مەکتەبەکانی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی، چونکە ژمارەی کارمەندانی ئەم  پارێزگایانە کەمترە لەچاو پارێزگاکانی دیکەی عیراق، بۆیە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڕیاریدا بە دامەزراندنی 850 کارمەند لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە هەر پارێزگایەکی عیراق لە هەر ناوەندێکی تۆمارکردنی هەڵبژاردن هەشت فەرمانبەر بە گرێبەست دامەزرابوون، بەڵام لە هەرێمی کوردستان لە هەر ناوەندێکی تۆمارکردن سێ فەرمانبەر دامەزرابوون، بۆیە لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران لە نوسراوێکدا داوای زیادکردنی پێنج کارمەندی کرد بۆ هەر بنکەیەکی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش پەسەندیکرد".

رێبوار هادی وتی "بۆ هەر سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان 840 فەرمانبەر لە بنکەکانی تۆمارکردنی دەنگدان بەشێوەی گرێبەستی هەمیشەیی دادەمەزرێن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان