کوردستانی
زیاتر لە دوو ملیار دینار بۆ بەنداوی دەربەندیخان تەرخان دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بڕی دوو ملیار و دووسەد و هەشتاو دوو ملیۆن دینار تەرخان کراوە بۆ چارەسەرکردنی زیانەکانیی بەنداوی دەربەندیخان
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە "سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیدا بە تەرخانكردنی بڕی دوو ملیار و دووسەد و هەشتا و دوو ملیۆن دینار بۆ بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی چارەسەركردنی زیانەكانی بەنداوی دەربەندیخان".
جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی رابردوودا وەزیری وەزیری کشتوکاڵ سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان نوسراوێکی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد بەمەبەستی خەرجکردنی بڕێک پارە بۆ چارەسەکردنی زیانەکانی بەنداوی دەربەندیخان کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی ساڵی 2018وە بەریکەوتبوو.
س.س