کوردستانی
وەزارەتی تەندروستی ئامادەکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسێکی نوێ دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت وەزارەتی تەندروستی رێکاری نوێ دەگرێتە بەر لە بەرانبەر ئەو گەشتیارانەی لە وڵاتی بەریتانیاوە دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان، بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆرە ڤایرۆسێکی نوێ لەو وڵاتە.
د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "وەزارەتی تەندروستی یەکەمین قۆناغی رێکاری تەندروستی دەست پێدەکات بۆ ئەگەری ڤایرۆسێکی نوێ کە لە وڵاتی بەریتانیا سەریهەڵداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "وەکو دەستپێک چاودێری تەندروستی هەر کەسێک دەکرێت کە راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە وڵاتی بەریتانیا بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان".
بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان نوسراوێکی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە.
س.س