عیراقی

لەسەر بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، مستەفا کازمی بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەسەر بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، مستەفا کازمی بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت
مەودا میدیا-

لەسەر بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوا دەکەن سەرۆك وەزیرانی عیراق و وەزیری دارایی بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێن.

بۆ تاوتوێکردنی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، لە راگەیەندراوێكدا 28 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، داوایان كردووە رۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنێكی تایبەت ئەنجامبدات بە ئامادەبوونی هەریەك لە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی و هەروەها مستەفا جبوری، پارێزگاری بانكی ناوەندی.

هاوکات حەسەن کەعبی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوا دەکات کۆبوونەوەیەکی بە پەلەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت بە ئامادەبوونی مستەفا کازمی و تیایدا تاوتوێی بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار بکرێت.

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار کاردانەوەی شەقامی عیراقی لێکەوتەوە و بڕیارە كاتژمێر 4:00ی سەر لە ئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە 21ی كانونی یەكەمی 2020 دژی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار خۆپیشاندانێکی جەماوەری لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا بەڕێوەبچێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان