کوردستانی

لەیلا گۆڤەن بە 22 ساڵ زیندانیكردن سزا درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەیلا گۆڤەن بە 22 ساڵ زیندانیكردن سزا درا
مەودا میدیا-

دادگایەكی توركیا سزای 22 ساڵ زیندانیكردنی بۆ پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی گەلان "هەدەپە" دەركرد بە تۆمەتی هاوكاریكردن و پاڵپشتیكردنی كاری تیرۆریستی.

ئەمڕۆ دووشەممە 21ی كانونی یەكەمی 2020، دادگای تاوانە قورسەكان لە ئامەد سزای 22 ساڵ زیندانیكردنی بۆ لەیلا گۆڤەن دەركرد، دوای ئەوەی مانگی حوزەیرانی رابردوو پارێزبەندیی پەرلەمانتاری لە لەیلا گۆڤەن سەندەوە بە تۆمەتی "هاوسۆزبوونی لەگەڵ رێكخراوە تیرۆریستییەكان و بانگەشەكردن بۆ گروپە تیرۆریستییە كوردییە لە یاسا دەرچووەكان "توركیا لەبری پەكەكە بەكاریان دەهێنێت. 

لەیلا گۆڤەن، هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتی "کەجەدە" و یەكێك لە چالاكترین پەرلەمانتارەكانی پارتی دیموكراتی گەلان "هەدەپە" بوو، هەروەها بۆ ماوەی چەند مانگێك لە زیندان و بۆ پشتیوانیكردن و ئازادبوونی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان مانی لە خواردن گرتبوو.

س.س
Qaiwan
Qaiwan