کوردستانی

زیاتر لە 600 سکەی کۆنی زیوی دەستیبەسەردا گیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە 600 سکەی کۆنی زیوی دەستیبەسەردا گیرا
مەودا میدیا-

ئاسایشی شارەزوور لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند له‌ ماڵێكدا له‌ ناحیه‌ی زەڕایەن ده‌ستیانگرتووە به‌سه‌ر بڕی 666 شه‌ش سه‌د و شه‌ست و شه‌ش سكه‌ی كۆنی زیویدا، ئاماژە بەوەشکراوە سێ تۆمەتبار بە تۆمەتی شاردنەوەی ئەو سکانە دەستگیرکراون.

لە راگەیەنراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شاره‌زوور رایگەیاند "هێزه‌كانمان له‌ یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌ له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌رواری (17/12/2020) له‌ ماڵێكدا له‌ ناحیه‌ی وارماوا ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر بڕی (666) شه‌ش سه‌دو شه‌ست و شه‌ش سكه‌ی كۆنی زیویدا  كه‌ له‌ناو گۆزه‌یه‌كی گڵیندا بووه‌ له ‌نزیك ناحیه‌ی وارماوا دۆزیویانه‌ته‌وه‌".

ئاماژە بەوەشکراوە "هەندێک کەس به‌نیازیش بوون مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ بكه‌ن و بیفرۆشن، بۆیه‌ به ‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆلینه‌وه‌ی ئاسایشی شاره‌زوور  و به‌پێی ماده‌ی (63)ى ئاسار له‌ یاسای شوێنه‌وار، سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران به ‌ناوه‌كانی (هـ. ص. ق) و (ئا. ع. ف) و (ر. ع. ف) سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆلینه‌وه‌ی زیاتریش به‌رده‌وامه‌".

س.س
Qaiwan
Qaiwan