کوردستانی

کاتی بەستنی کۆنگرەی حزبی سۆسیالست دیار نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی بەستنی کۆنگرەی حزبی سۆسیالست دیار نییە
مەودا میدیا-

حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت کۆنگرەی حزبەکەیان دەکەوێتە ساڵی 2021 وە باسی ئەوەش دەکات لیژنەی ئامادەکاری بەستنی کۆنگرە دروستکراوە و بەشێکی زۆری کۆنفڕاسی مەڵبەندەکان تەواو بووە.

بەختیار کەریم، وتەبێژی حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان بە مەودا میدیای وت "لیژنەی ئامادەکاری بەستنی کۆنگرە دروستکراوە و کە لە 7 ئەندام پێکهاتووە و بەشێکی زۆری کۆنفڕاسی مەڵبەندەکانی تەواو کردوە".

وتیشی "کۆنگرەی حزبەکەمان دەکەوێتە ساڵی 2021 چونکە لەبەر هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرفەت نەبوو ئەم ساڵ لیژنەی ئامادەکاری بەستنی کۆنگرە کارەکانی خۆی بکات".

روونیشی دەکاتەوە "رۆژ و بەرواری بەستنی کۆنگرەی حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزب دیاری دەکات". 
Qaiwan
Qaiwan