کوردستانی

رێبوار بابکەیی: حکومەتی عیراق نەیتوانیوە رووبەڕووی گەندەڵی ببێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێبوار بابکەیی: حکومەتی عیراق نەیتوانیوە رووبەڕووی گەندەڵی ببێتەوە
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت بڕیاری بانکی ناوەندی عیڕاق بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دوڵار لەبەرانبەر دینار، بەڵگەیە لەسەر شکستی حکومەتی عیڕاق باس لەوەش دەکات حکومەتی عیراق نەیتوانیوە گەندەڵی بنبڕ بکات.

رێبوار بابکەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت "بڕیاری بانکی ناوەندی عیراق بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دوڵار لەبەرانبەر دینار، بەڵگەیە لەسەر شکستی حکومەتی عیڕاق لە چارەسەرکردنی کورتهێنانی دارایی کە رووبەڕووی بووەتەوە".

دەشڵێت " هەروەها حکومەتی عیراق نەیتوانیوە چارەسەری پەیکەری و بونیادی بۆ جارێکیتر بە پەیکەر کردنی ئابووری عیڕاق بدۆزێتەوە کە بریتین لە نەهێشتنی گەندەڵی و بەرنگاربوونەوەی و رەنگڕێژکردنی سەرچاوەکانی داهات و کەمکردنەوەی خەرجی دەوڵەت و هاندانی وەبەرهێنانی نێوخۆی و بیانی".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال