کوردستانی

پەرلەمانتارێک: لەبارەی مووچەوە فێڵێکی حکومەتم ئاشکرا کردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانتارێک: لەبارەی مووچەوە فێڵێکی حکومەتم ئاشکرا کردووە
مەودا میدیا-

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ  لە بارەی مووچەوە  رایدەگەیەنێت ئەگەر مووچەی فەرمانبەرێک100000 دینار بێت، ئەوا حکومەت تەنھا 322 ھەزار دینار دابەشدەکات.

کازم فاروق. سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی "ئەگەر مووچەی فەرمانبەرێک یان پێشمەرگەیەك (1000000)  دینار بێت، ئەوا حکومەت تەنھا 322 ھەزار دینار دەدات بەو مووچەخۆرە، بەم شێوەیە حکومەت 21%‏ی مووچە دەبڕێت، واتە 790 ھەزار دیناری مایەوە".

 کازم فاروق دەڵێت "حكومه‌ت بە دوو مانگ جارێک مووچە دابەشدەکات، واتە مانگانە 395 ھەزار دیناری مایەوە، ئێستا بەپێی بڕیارەکەی بانکی مەرکەزی عیراق 100 دۆلار بە 147 ھەزار دینار دەگاتە دەست ھاوڵاتی، واتە ئەو 395 ھەزار دینارە دەکاتە 269 دۆلار، ئەگەر ئەو 269 دۆلارە بگۆڕێت بە دینار بە نرخی چەند مانگێک پێش ئێستا، ئەوا دەکاتە 322 ھەزار دینار" .
Qaiwan
Qaiwan