عیراقی

پەرلەمانی عیراق دانیشتنێک لەبارەی جێگیرکردنی بەهای دۆلارەوە ئەنجامدەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانی عیراق دانیشتنێک لەبارەی جێگیرکردنی بەهای دۆلارەوە ئەنجامدەدات
مەودا میدیا-

دوای جێگیرکردنی بەهای دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر بە دیناری عیراقی و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لەلایەن بانکی مەرکەزی عیراقەوە ناڕەزایەتی خستووەتە شەقامەوە ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش دەڵێت کۆمەڵێک پەرلەمانتار واژۆیان کۆکردووەتەوە بۆ رێکخستنی دانیشتنێکی پەرلەمان.

شیروان میرزا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای وت "ئەوە کاری پەرلەمان نییە قسە لەسەر جێگیرکردنی بەهای دۆلار بەرانبەر بە دیناری عیراق بکات، بەڵکو ئەوە ئیشی بانکی ناوەندی و وەزارەتی دارایی عیراقە".

میرزا وتیشی " 100 پەرلەمانتاری عیراق واژۆیان کۆکردووەتەوە بۆ رێکخستنی دانیشتنێکی پەرلەمان تاوەکو قسە بکەن لە بارەی جێگیرکردنی بەهای دۆلار بەرانبەر بە دیناری عیراقی".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان