کوردستانی

بابەتەکەی سڵێمان هەڵشۆیی، یاسین خدر دێنێتە قسە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بابەتەکەی سڵێمان هەڵشۆیی، یاسین خدر دێنێتە قسە
مەودا میدیا-

پەرلەمانتارێکی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت "بەڕێزان وەک ئاگادارن ئێستا بابەتی مایەپوچبوونی بازرگانێکی دەڤەری پشدەر گەرموگوڕە و خەڵکێکی زۆری بەخۆیەوە سەرقاڵ کردوە و دەشڵێت "شارەزایانی یاساو شارەزایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام باش دەزانن هەم لەڕووی یاسییەوە هیچ بڕگەیەکی یاسایی پاڵپشتی ئەمجۆرە مامەڵانە ناکات و هەم ئاینی پیرۆزی ئێمەش ئەم جۆرە مامەڵانە بە ناپەسند دەزانێت".

یاسین خدر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان باس لەوە دەکات "منیش وەک تاکێکی مسوڵمان پابەندی هەموو بڕگەکانی ئایینەکەی خۆمم ئەم جۆرە مامەڵانەش بە‌ بەناپەسند دەزانم".

روونیشی داکاتەوە "بۆیە بەئامانج گرتنی من لەم بابەتە وایلێکردم کە داوای یاسایی لەسەر چەند کەسێک تۆمار بکەم و بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەکەم".

دەقی روونکردنەوەکەی یاسین خدر:
بەڕێزان وەک ئاگادارن ئێستا بابەتی مایەپوچبوونی بازرگانێکی دەڤەری پشدەر گەرموگوڕەو خەڵکێکی زۆری بەخۆیەوە سەرقاڵ کردوە، بەڕێزان شارەزایانی یاسا و شارەزایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام باش دەزانن هەم لەڕووی یاسییەوە هیچ بڕگەیەکی یاسایی پاڵپشتی ئەمجۆرە مامەڵانە ناکات و هەم ئایینی پیرۆزی ئێمەش ئەم جۆرە مامەڵانە بە ناپەسند دەزانێت.

منیش وەک تاکێکی مسوڵمان پابەندی هەموو بڕگەکانی ئایینەکەی خۆمم ئەم جۆرە مامەڵانەش بە‌ بەناپەسند دەزانم، هەر سەبارەت بەم بابەتە خەڵکێکی نەفس نزم و کەم ئەم کارانە بەهەڵدەزانن و چەندین کەس دەکەنە ئامانجی مەرامە پیسەکانی خۆیان.

بەڕێزان سەبارەت بەم مامەڵە ساختەی کەبەناوی منەوە دروستکراوە، من دڵنیاتان دەکەمەوە هەرگیز رۆژێک لەژیانمدا نەکارێکی نایاساییم ئەنجامداوە و نە ئەنجامی دەدەم.

بۆیە بەئامانج گرتنی من لەم بابەتە وایلێکردم کە داوای یاسایی لەسەر چەند کەسێک تۆمار بکەم و بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەکەم.

Qaiwan
Qaiwan