کوردستانی

ئەمڕۆ لەم ناوچانە نەوتی سپی دەدرێت بە هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ لەم ناوچانە نەوتی سپی دەدرێت بە هاوڵاتییان
مەودا میدیا-

قایمقامی قەزای چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ سێشەممە دەست بەدابەشکردنی نەوت دەکرێت باس لەوەش دەکات دەبێت هاوڵاتییان کارتی زیرەکیان پێبێت.

قایمقامی قەزای چەمچەماڵ ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە "کە ئەمڕۆ سێشەممە، 22ی کانونی یەکەم لە قەزای چەمچەماڵ، ناحیەی تەکیە و شۆڕش و ئاغجەلەر و سەنگاو قەرەناو (خاڵخاڵان) نەوت دابەشدەکرێت". 

ئاماژە بەوەش دەکات "بە کارتی زیرەک دەدرێت بەو هاوڵاتیانەی بەرمیلی دووەمیان بە کارتی زیرەک لەساڵی ڕابردوو وەرنەگرتووە" .

لە بارەی نرخی وەرگرتنی نەوت قایمقامێتی چەمچەماڵ روونی دەکاتەوە "نەوتەکە یەک بەرمیلە و بە 44 هەزار بە هاوڵاتییان دەدرێت، لەلایەن ئەنجومەنی گەڕەکەکانەوە شوێنی تانکەری نەوتەکان لە گەڕەکەکان دیاری دەکرێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال