کوردستانی

جەمال کۆچەر: شاندی هەرێمی کوردستان بۆ رێککەوتن لەسەر بودجە ناهاتوون بۆ بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


جەمال کۆچەر: شاندی هەرێمی کوردستان بۆ رێککەوتن لەسەر بودجە ناهاتوون بۆ بەغدا
مەودا میدیا-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت شاندی هەرێمی کوردستان بۆ رێککەوتن نەهاتوون بۆ بەغدا دەڵێت "پەسەندکردنی بودجەی ساڵی 2021 بۆ کوردستان زۆر باشە". 

جەمال کۆچبەر، ئەندامی لیژنەیی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێکیدا بۆ مەودا میدیا وتی "پرسیارمان لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان و سەرۆکی شاندی هەرێم لە بەغدا کردوە لەسەر رێککەوتن لەسەر بودجە دەڵێت ئێمە بۆ رێککەوتن لەسەر بودجە نەهاتووین بەڵک و بۆ پشتیوانی یاسایی قەرزی عیراق هاتووین".

 وتیشی "دەکرێت لەم رۆژانەدا شاندی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ بکەن لەسەر بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان و رێککەوتنێکی گشتگیر".

جەمال کۆچبەر لەبارەیی پڕۆژە یاسایی بودجەی ساڵی 2021ی عیراق ئاماژەی بەوەکرد "پرۆژە یاسایی ساڵی ئایندە سودێکی زۆری دەبێت بۆ هەرێمی کوردستان ئەگەر هەولێر پابەندی رێککەوتن نامەکەبێت".

نزیکەی دوو هەفتەیە شاندێکی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی لە بەغدایە، بەڵام تائێستا هیچ رێککەوتنێکیی فەرمی واژۆ نەکراوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال