کوردستانی

یاسین خدر: هەر کەسێک کۆمێنتێکی نەشیاوم بۆ بنووسێت سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکەم

مەودا میدیا - سلێمانی |


یاسین خدر: هەر کەسێک کۆمێنتێکی نەشیاوم بۆ بنووسێت سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکەم
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت هیچ بڕە پارەیەکی نەداوە بەو بازرگانەی مایەپووچبوونی خۆی لە پشدەر راگەیاند و  باس لەوەش دەکات هەر کەسێک کۆمێنتێکی نەشیاوی بۆ بنووسێت سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکات.

یاسین خدر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان بە مەودا میدیای راگەیاند "من کەسێکی مسوڵمانم هیچ مامەڵەیەکی بازرگانیم لەگەڵ  سلێمان هەڵشۆیی نەکردووە و سکاڵای یاساییش لەسەر ئەو کەسە تۆماردەکەم کە ئەو وەسڵەی بە ناوی منەوە بڵاوکردووەتەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گوایە من پارەم پێداوە".

وتی "مامەڵەیەکی ساختە بەناوی منەوە بڵاوکراوەتەوە بەو هۆیەوە دوو رۆژە قسەی نەشیاو بە من دەوترێت، بۆیە من سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو کەسە تۆماردەکەم کە ئەو وەسڵە ساختەی بەناوی منەوە بڵاکردووەتەووە".

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی "ماوەی دوو ساڵە قسەی نەشیاو بە من دەوترێت بۆیە لێرە بە دوواوە هەر کەسێک کۆمێنتێکی نەشیاوم بۆ بنووسێت سکاڵای یاسایی لەسەر تۆماردەکەم".
Qaiwan
Qaiwan