کوردستانی

بەهۆی خێرایی ئۆتۆمبێلێکەوە کارەساتێکی دڵتەزێن روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی خێرایی ئۆتۆمبێلێکەوە کارەساتێکی دڵتەزێن روویدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە شەقامی 120 مەتری شاری هەولێر و ئۆتۆمبێلێکی جۆری دۆج چارجەر لە دواوە خۆی دەکێشێت بە تەنکەرێکدا، لە ئەنجامدا دوو هاوسەر گیانیان لەدەستداوە.

فازل حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لەبارەی رووداوەکەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 4:00  ئۆتۆمبێلێکی جۆری دۆج چارجەر لەسەر شەقامی 120مەتری لەنزیک لوپی دابەزینی رێگای مەخمور خۆی کێشاوە بەدواوەی تانکەرێکی گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان لەئەنجامی رووداوەکە شوفێر و سەرنشینی دۆجەکە گیانیان لەدەستدا".

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە هاوسەری یەکتربوون، هەروەها بەپێی لێکۆلینەوە سەرەتاییەکان پێشبینی دەکرێت خێرایی دۆجەکە لەکاتی پێکدادانەکە لەنێوان 180بۆ 200کم بووبێت کە ئەمەش وایکردبوو کە هێزی پێکدادانەکە بەشێوەیەک بەهێز بێت کەوابکات تانکەرەکە لەرێرەوی خۆی لاببات وە ئۆتۆمبێلەکەش لەژێری گیر بخوات".

س.س
Qaiwan
Qaiwan