کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی جەخت لە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە 22ی کانونی یەکەمی 2020 بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای فەرماندەیی ھێزەکانی حەفتا و لێپرسراوانی میحوەرەكانی ھێزی پێشمەرگە کۆبووەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 22ی کانونی یەکەمی 2020 بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای فەرماندەیی ھێزەکانی حەفتا و لێپرسراوانی میحوەرەكانی ھێزی پێشمەرگە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی ھێزەکانی حەفتا و جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری پێشمەرگە و وەستا رەسوڵ، راوێژکاری سەربازیی سەرۆکایەتیی یەکێتی و عەبدوڵڵا کانی بەردی، لێپرسراوی مەڵبەندی پێشمەرگە ئامادەبوون، بافڵ تاڵەبانی سوپاسی ھێزی پێشمەرگەی کوردستانی کرد لە بەرانبەر خۆڕاگری و دڵسۆزییان لە راپەڕاندنی ئەرک و بەرپرسیارێتی مێژووییان کە رۆڵی گرنگ دەبینن لە ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان.
ھاوسەرۆکی یەکێتی لەدرێژەی قسەکانیدا تیشکی خستەسەر دوایین پەرەسەندە سیاسی و ئەمنییەکانی ھەرێم و عیراق و ناوچەکە و سیاسەتی کوردستانیی یەکێتی بۆ کۆی پرسەکان خستەڕوو، هەروەها لەبارەی پرۆسەی رێکخستنەوە و چاکسازی لە ریزەکانی ھێزی پێشمەرگە، بافڵ تاڵەبانی جەختی لە رێکخستنەوەی لیوا و یەکە سەربازییەکان کردەوە و باسی لە راهێنان و چۆنییەتی مەشقپێکردنیان و یەکخستنەوەیان لە چوارچێوەیەکی زانستی سەربازیدا کرد کە گونجاوبێت لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ئەمڕۆدا بۆ ئەوەش پلانی نوێی چاکسازییەکانی ئاشکراکرد.
ھەر لەکۆبوونەوەکەدا بە وردی گفتوگۆکرا لەسەر مەترسییەکانی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش لە ناوچە کێشەلەسەرەکان و دووپاتی ھەماھەنگی و ھاریکاری زیاتر لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و ھێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش و ھاوپەیمانان کرایەوە لەپێناو ئاسایش و ئارامی زیاتر.
س.س