کوردستانی

ھاوردەکردنی ماسی بە قاچاغ بۆ کوردستان زیادی کردووە و بەرھەمی ناوخۆیی لە مەترسیدایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ھاوردەکردنی ماسی بە قاچاغ بۆ کوردستان زیادی کردووە و بەرھەمی ناوخۆیی لە مەترسیدایە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

هێنانی ماسی بە رێگەی قاچاخ بۆ هەرێمی کوردستان ناڕەزایی لای ماسی فرۆشان دروستکردووە، بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش رایدەگەیەنێت بابەتی قاچاخ لە دەرەوەی کۆنتڕۆڵی وەزارەت دایە.

سیروان سەعید، بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێنانی ماسی بە رێگەی قاچاخ بۆ هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە وەک وەزارەت لە 10ی کانونی یەکەمی 2020 بەشێوەیەکی فەرمی رێگەمان نەداوە بێتە هەرێمی کوردستان، بەڵام وەک لای هەمووان ئاشکرایە بابەتی قاچاخ لە دەرەوەی کۆنتڕۆڵی وەزارەت دایە".

 بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو "ساڵانە بەرهەمی ماسی لە 60%ی پێداویستی بازاڕ پڕدەکاتەوە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی کەرەنتینە و قەیرانی داراییەوە بەرهەمی ماسی لە 70%ی پێداویستی بازاڕ پڕدەکاتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan