کوردستانی

هەوڵەکان بەردەوامە بۆ گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ سەر بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەوڵەکان بەردەوامە بۆ گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ سەر بەغدا
مەودا میدیا-

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت کارەکانی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ سەر بەغدا زۆر باش بەرێوە دەچێت، باس لەوەش دەکات هەڵوەشاندنەوەی ئەو پرۆژەیە دوورە لە راستییەوە.

رێبوار کەریم، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ سەر حکومەتی عیراق بە مەودا میدیای رایگەیاند "هەوڵەکانمان بۆ گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و کارەکانمان بۆ ئەو پرسە زۆر باش بەرێوەدەچێت".

ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد "ئەو دەنگۆیانەی کە باس لەوە دەکەن گوایە گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ سەر بەغدا شکستی هێناوە دوورە لە راستییەوە، ئێمە هەوڵەکانمان بەردەوامە".

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پرۆژە یاسای  یودجەی ساڵی 2021  پەسەند کرد، بەپێی پرۆژە یاساکە پشکی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 12 ترلیۆن دینار.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال