کوردستانی

قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ حکومەتی عیراق سەبارەت بە بودجەی 2021 رێککەوتووین

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ حکومەتی عیراق سەبارەت بە بودجەی 2021 رێککەوتووین
مەودا میدیا-

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لەگەڵ حکومەتی عیراق سەبارەت بە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عیراق رێککەوتون، ئاماژەی بەوەشکرد  بۆ جێبەجێکردنی یاسای کورتهێنانی دارایی لە بەغدان.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عیراق و پشکی هەرێمی کوردستان تیادا لەگەڵ حکومەتی عیراق رێککەوتووین".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە بۆ جێبەجێکردنی یاسای کورتهێنانی دارایی لە بەغداین، بەپێی یاساکە دوو مەرج بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە بۆ ناردنی مووچەی ئەم سێ مانگەی کۆتایی ساڵی 2020"، هەروەها ئەوەشی خستەڕوو "چاوەڕوانین حکومەتی عیراق شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان پێش سەرساڵ بنێرێت، چونکە هەرێمی کوردستان پشکی هەیە لەو 26 ملیار دینار قەرزەی کە بۆ پڕکردنەوە کورتهێنانی دارایی قەرزکراوە".

قوباد تاڵەبانی "دەتوانین بڵێین داهاتی نەوتمان رادەستی حکومەتی عیراق کردووە، پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی 2021ی عیراق دیاریکراوە".

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی "گەشبینم کە سەرکەوتن بەدەستبهێنین، هەروەها دەبێت لایەنەکان یەکبگرن لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجەکانیان".

لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکدا قوباد تاڵەبانی وتیشی "ساڵی 2021 ساڵێکی سەخت دەبێت بۆ هەرێمی کوردستان و عیراق، بۆیە دەبێت چارەسەکردنی کێشە داراییەکانی هەرێم و عیراق دووربێت لە موزایدە"

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال