کوردستانی

مەسرور بارزانی و پۆمپیۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسرور بارزانی و پۆمپیۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2020/12/22 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا هەردوولا بە درێژی گفتوگۆیان دەربارەی کێشەکانی نێوان هەرێمی کورستان و حکومەتی عیراق کرد، بەتایبەتی سەبارەت بە بابەتی بودجەوە  سەرۆکی حکومەت پێشنیاری کرد، کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان، بە شێوەیەکی کارا و لە ئاستێکی باڵادا، بەشداربن لە چارەسەکردنی کێشەکان و گەیشتن بە رێککەوتن لە نێوان هەولێر و بەغدا لە سەر بنەمای دەستوور.

سەرۆکی حکومەتی هەرێنی کوردستان سوپاسی هەڵوێستی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکای کرد کە خوازیارە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەشی خۆی لە بودجەی فیدراڵی بەرکەوێت، هەروەها سوپاسی پۆمپیۆی کرد بۆ پشتیوانی بەردەوامیی لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی كاركردنيدا.

لە پەیوەندییەکەدا جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرایەوە، بە تایبەتی لە بواری وزەدا، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گرنگیی بەردەوامبوونی یارمەتییەکانی ئەمەریکا کرد بۆ هێزی پێشمەرگە، هەروەها یارمەتییە تەکنیکییەکانی USAID .

لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، ئاستەنگەکانی بواری سەقامگیریی ئەمنیی لە ناوچەکە و نەهێشتنی گرژییەکان لە سەر سنووری هەرێمی کوردستان و سوریا و گرنگیی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال تاوتوێ کران لە پێناو گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.

س.س
Qaiwan
Qaiwan