کوردستانی
سەرۆ قادر: ئابووریی کوردستان تابیعی دەوڵەتی عیراقە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەدا میدیا-
ئەندامێكی پێشووی سەركردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان روونی دەکاتەوە عیراق بە ئەمەریکاوە ماوە کەچی میلیشیاکانی رۆژانە شەڕی ئەمەریکا دەکەن، باس لەوەش دەکات ئابووریی کوردستان تابیعی دەوڵەتی عیراقە، چونکە هیچ بناغەیەکی بەهێزی تایبەت بە خۆمان بۆ ئابوورییەکەمان نییە.
سەرۆ قادر، ئەندامی پێشووی ئەركردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی "هەموو دەوڵەتەکانی میحوەری ئێران دراوەکەیان بەشێوەیەک شکاوە کە داڕووخانی ئابوورییان تووشبووە".
سەرۆ قادر پرسیار دەکات و دەڵێت "حکومەتی هەرێمی کوردستان چ سیاسەتێکی ئابووری دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی خۆی لەم بەڵایە" و باس لەوەش دەکات "پێدەچێ ئەمەریکا جارێ پشتیوانی خۆی لە دیناری عیراقی بەردابێت".
دەقی نووسینەکەی سەرۆ قادر:
هەموو دەوڵەتەکانی میحوەری ئێران دراوەکەیان بەشێوەیەک شکاوە کە داڕووخانی ئابوورییان تووش بووە، وەک سوریا، لوبنان، یەمەن و ئەوە عیراقیشی هاتەسەر. هەڵبەت بەداخەوە باجەکەی هاوڵاتییان دەیدەن و شکانەکە تووشی ئەوان بووە.
عیراق بە ئەمەریکاوە ماوە کەچی میلیشیاکانی رۆژانە شەڕی ئەمەریکا دەکەن و لە پەرلەمانیش بە راوێژی ئێران یاسا و بڕیاری تێکدەرانە پەسند دەکەن. بۆیە وێدەچێ ئەمەریکا جارێ پشتیوانی خۆی لە دیناری عیراقی بەردابێت و ئاسۆیەکی تاریک تا یەکلابوونەوەی عیراق لە پێش ئابووری ئەم دەوڵەتە بێ.
ئابووریی کوردستانیش تابیعی دەوڵەتی عیراقە، چونکە هیچ بناغەیەکی بەهێزی تایبەت بە خۆمان بۆ ئابوورییەکەمان نییە، ئەو زیانە هاوڵاتییانی کوردستانیشی گرتەوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان چ سیاسەتێکی ئابووری دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی هاوڵاتییانی خۆی لەم بەڵایە؟
کێ شارەزایە با پێشنیاز بنووسێت.