کوردستانی
پەرلەمانی کوردستان کار بۆ جێگیرکردنی نرخی شتومەک و سوتەمەنی دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت پێشنیازیان کردووە نرخی سوتەمەنی و شتومەک جێگیر بکرێت، باس لەوەش دەکات بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر بە دیناری عیراقی لە زیانی خەڵکی هەژارانە.
زیاد جهبار، سهرۆكی لیژنهی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکیدا بە مەودا میدیای رایگەیاند "پێشنیازمان کردووە بە كەمكردنەوەی باج لەسەر خۆراك و كەلوپەلی رۆژانەی هاوڵاتییان و چاودێریكردنی وردی بازاڕ لەلایەن وەزارەتی بازرگانی بۆ ئەوەی رێگە لە بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک و سوتەمەنی بگیرێت".
سەبارهت به پرسی دابەزینی نرخی دیناری عیراقی بەرانبەر به دۆلاری ئەمەریكی ناوبراو راشیگەیاند "بڕیاری بانكی ناوهندی عیراق رەچاوی چینی هەژاران نەكردووە و بههۆی ئهو بڕیارهوه زیانیان بەردەكەوێت".
ئەمە لە کاتێکدایە لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار نرخی شتومەک لە چەند شارێکی هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە.