کوردستانی

رێبوار بابکەیی: پەرلەمانی کوردستان بە ئەرکی خۆی هەڵنەستاوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێبوار بابکەیی: پەرلەمانی کوردستان بە ئەرکی خۆی هەڵنەستاوە
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت پەرلەمانی کوردستان کەمتەرخەمبووە و بە ئەرکی خۆی هەڵنەساوە باس لەوەش دەکات پەرلەمانی کوردستان دەتوانێت دانیشتنێک ئەنجام بدات و شاندی دانوستانکار کە چوونەتە بەغدا بانگهێشت بکات.

رێبوار بابکەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە مەودا میدیای وت "هۆکاری بەشداری نەکردنی نوێنەری پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ شاندی دانوستانکاری کە چبوونە ىەغدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە پەرلەمان کاری خۆی هەیە و ئەنجومەنی وەزیرانیش کاری خۆی هەیە بۆ ئەوەیە دەسەڵاتەمانان تێکەڵ نەیکەن هەر لایەنێک کاری خۆی بکات".

بابکەیی وتیشی "بەڵام پەرلەمان دەیتوانی نوێنەری خۆی بنێرێتە بۆ پەرلەمانی عیراق و کاریگەری لەسەر ئەو کوتلانە دروست بکات کە هەیمەنەیان بەسەر حکومەتی عیراقەوە هەیە هۆکارەکەشی کە نیکردووە کەمتەرخەمی پەرلەمانە و بە ئەرکی خۆی هەڵنەستاوە سەرۆکایەتی پەرلەمان هەستی بە گرنگی بابەتەکە نەکردووە ".

روونیشی دەکاتەوە " پەرلەمانی کوردستان دەتوانێت دانیشتنێک ئەنجام بدات و شاندی دانوستانکار کە چوونەتە بەغدا بانگهێشت بکات و بەرچاو روونی وەرگرێت و بزانێت بەغدا داوای چی کرووە و هەرێم چی دەوێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال