کوردستانی
هەڤاڵ ئەبوبەکر: هۆکاری قەیرانەکان حزبەکانی دەسەڵاتن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت رۆژانە لە هەرێم قەیرانەکان قوڵتر دەبنەوە دەسەڵاتیش بێباکە لە ئاست چارەسەرکردنیان، باس لەوەش دەکات حزبە دەسەڵاتدارەکان هۆکاری ئەم قەیرانانەن.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵاییەتیی فەیسبووک رایگەیاند "رۆژانە قەیرانەکان لە هەرێمی کوردستان قوڵتر دەبنەوە نەهامەتییەکان زیاتر دەبن، هۆکاری سەرەکی ئەم قەیرانانە حزبەکانی دەسەڵاتن".
راشیگەیاند "ناکرێت ئێمە هەموو سەرچاوەکانی بە دەستخستنی داهات و بتەوکردنی دارایی و ئابوورییمان هەبێت، بەڵام نەختینە و بودجەی پێویستمان نەبێت".
لە سەروبەندی خۆپیشادانەکانی 13ی کانونی یەکەمی 2020 و رۆژانی دواتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رەخنەی توند ئاراستەی پارێزگاری سلێمانی دەکرا، بەهۆی پاڵپشتی نەکردنی خۆپیشاندەران و نەبوونی هەڵوێست سەبارەت بەو توندوتیژییانەی هێزە ئەمنییەکان بەرانبەر خۆپیشاندەران کردیان.