کوردستانی

بەیاننامەی لیژنەی باڵای فەتوا لەبارەی دۆخی دارایی بازاڕەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەیاننامەی لیژنەی باڵای فەتوا لەبارەی دۆخی دارایی بازاڕەوە
مەودا میدیا-

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌ هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت دروست نییه‌ كاڵاكان له‌سه‌روو رێژه‌ی سروشتی گران بكرێن، باس لەوەش دەکات ئەو خاوەن قەرزانەی قەرزیان بە دۆلار لەلای خەڵکە با هاوکاری قەرزدارەکانیان بن.

لە بەیاننامەیەکدا ئەنجومەنی باڵای فەتوا، لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دروست نییه‌ كاڵاكان له‌سه‌روو رێژه‌ی سروشتی گران بكرێن و نرخی بخرێته‌ سه‌ر یان قۆرخكاری بكرێت".

ئاماژە بەوەش دەکات "ئه‌و خاوه‌ن قه‌رزانه‌ی قه‌رزیان به‌ دۆلار له‌لای خه‌ڵكه‌ داوا ده‌كه‌ین كه‌ هاوكاری قه‌رزاره‌كانیان بن له‌م بارودۆخه‌دا".

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا هاتووە "پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو هاوڵاتییان به‌وردی چاودێری نرخه‌كان بکەن و هاوسه‌نگی بازاڕه‌كان رابگرن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال