کوردستانی

حکومەتی عیراق بڕیاری خەرجکردنی 500 ملیار دیناری دەرکرد و بەشی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی عیراق بڕیاری خەرجکردنی 500 ملیار دیناری دەرکرد و بەشی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وەزارەتی بارزگانی عیراق بڕیاریدا بە خەرجکردنی بڕی زیاتر لە 500 ملیار دینار وەک شایستەی دارایی جوتیاران، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستانیش رایدەگەیەنێت لەو بڕە پارەیە بەشی جوتیارانی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە.

فتحی محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "وەزارەتی بازرگانیی عیراق 500 ملیار دیناری دیکە وەک شایستە داراییەکانی جوتیارانی عیراق دابەشدەکات، هەروەها لەو بڕە پارەیەش بەشیک لە شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد "تا ئێستا ئەو بڕە پارەیە دیارینەکراوە کە لەو 500 ملیار دینارە بۆ جوتیارانی هەرێمی کوردستان دانراوە، هەروەها ئەوە بەشێکە لە شایستە داراییەکانی ئەو جوتیارانە".

لەبارەی ئەوەی کەی بڕیارە بەغدا کەی پارەکە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی "بەغدا لە سەرەتای ساڵی نوێوە پارەکە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan