کوردستانی
ماوەی حەوت رۆژ پشووی فەرمی راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/12/23 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا بۆ ماوەی حەوت رۆژ پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی سەری ساڵی نوێی زاینییوە.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ستایشی هەوڵ و کۆششەکانی شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی کرد کە بۆ ماوەی دوو هەفتە لە بەغدا بوون و چەندین دیدار و کۆبوونەوەیان لە گەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی فیدراڵی ئەنجامدا، سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بیانوویەکی بۆ حکومەتی فیدراڵی نەهێشتووەتەوە و لە چوارچێوەی دەستووردا هەموو پابەندبوونەکانی خۆی جێبەجێ کردووە لە پێناو چارەسەکردنی کێشەکان و گەیشتن بە رێککەوتنێکی دادپەروەرانە کە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکات، جەختیشی لەوە کردەوە کە هەرگیز دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانمان نابین. گوتیشی بەداخەوە بابەتی مووچە و شایستە داراییەکان، کراوەتە کارتێکی فشاری سیاسیی لە دژی خەڵکی هەرێمی کوردستان.
سەرۆک وەزیران داوای کرد کە نەتەوە یەکگرتووەکان، وەک لایەنی سێیەم لەمەودوا بەشدار بێت لە دانوستانەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بۆ ئەوەی ماف و ئەرکەکانی هەر لایەک دیاربێت.
ئینجا شاندی دانوستانكاری هەرێمی کوردستان، دەرئەنجامی سەردانەكەیان بۆ بەغدا خستەڕوو و ڕایانگەیاند؛ ھۆكاری سەردانەكەیان لەپێناو بەدەستھێنانی شایستە داراییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان و مووچەخۆران بوو، ھەروەھا باسیان لەچۆنییەتی ڕێككەوتن لەسەر پشكی ھەرێمی كوردستان لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 كرد كە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دواتر پەسەندی كرد، ئاماژەیان بە ناوەڕۆكی گفتوگۆكانیان كرد لەسەر جێبەجێكردنی یاسای پڕكردنەوەی كورتھێنانی دارایی، شاندەكە ئەوەیان دووپاتكردەوە كە سەردانیان بۆ بەغدا بەمەبەستی جێبەجێكردنی یاساكە بوو نەك دانوستاندن لەسەر یاساكە، ئەو مەرجانەی لەسەر ھەرێمی كوردستان بوون لەلایەن ھەرێمەوە جێبەجێ كراون و ھیچ ھۆكارێك نەماوە بۆ تەمویل نەكردنی ھەرێمی كوردستان. بۆیە ئەنجومەنی وەزیران، جەختی كردەوە كە پێویستە حكومەتی فیدراڵ، بەزووترین كات پشكی ھەرێم بەپێی یاساكە بنێرێت.
ئەنجومەنی وەزیران، هەروەها بڕیاریدا وردەکارییەکانی دانوستان و دوا هەڵوێستی بەرپرسانی بەغدا بەرانبەر ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم، بخاتە بەردەم پەرلەمانی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان و ڕای گشتی هەرێمی کوردستان.
لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەدا ، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری و دارا رەشید، وەزیری پلاندانان، پێشبینی و بەرچاوڕوونیی پێویستیان سەبارەت بە داهات و خەرجی و کورتهێنان لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی دارایی 2021 و ئامادەکارییەکانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بۆ گەڵاڵەکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 خستەڕوو دوای گفتوگۆ و راگۆڕینەوە، چەندین پێشنیار و راسپاردەی پێویست بۆ ڕێکخستنەوەی خەرجی و باج و داهاتەکانی هەرێمی کوردستان خرانەڕوو.
لە بارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عیراقی، ئەنجومەنی وەزیران ، وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی راسپارد کە بەوردی چاودێری بازاڕەکان بکەن و سنوورێک بۆ گرانکردنی نرخەکان دابنرێت کە هەندێک کەس دەیانەوێ ئەم دۆخە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان و زیادکردنی بارگرانیی لە سەر هاووڵاتییان بقۆزنەوە .
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجومەنی وەزیران دۆخی پەتای کۆرۆنا و جۆری نوێی ڤایرۆسەکەی لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد و وەزیری تەندروستی سامان بەرزنجی، راپۆرتێکی تایبەتی لەمبارەیەوە خستەڕوو، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان لە شوێنە گشتییەکان و کەرتی تایبەت و فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان توندتر بکرێن.
ئەنجومەنی وەزیران بەبۆنەی جەژنەکانی لە دایکبوون ( کریسمس) و سەری ساڵی نوێ پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و بە تایبەتی خوشک و برا کریستیانەکان دەکات و بۆ ئەم مەبەستەش بڕیاریدا، رۆژانی 12/27 تا 2021/1/2 پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
س.س