کوردستانی
فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان داواکارییەک ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان داواکارییەک ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دەکات بە مەبەستی درێژکردنی خولی پایزە بۆ ماوەی مانگێک.
لە داواکارییەکەی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕاندا هاتووە "داواکارین لە بەڕێزتان دانیشتنەکانی پەرلەمان لە وەرزی پایزە بۆ ماوەی مانگێک درێژ بکرێتەوە بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەی ماوەی کەرەنتینەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تا گفتوگۆی تێر و تەسەل بکرێت لەسەر:
1- ئەو پێشنیازە یاسایانەی کۆی فراکسیۆنەکان ھاودەنگن لەسەری و کێشەی لەسەر نییە.
2- ئەو راپۆرتانەی تایبەتە بە خۆپیشاندانەکان و دۆخی خراپی ھاوڵاتییان.
3- بۆ پشتیوانی و ئاگاداربوونی پەرلەمان لە وردەکاریەکانی دانوستانەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا کە حکومەت داوای کردووە بگەیەنرێتە پەرلەمان.
4- گفتوگۆی ئەو پرۆژە یاسایانەی کە پەیوەندیدارە بە چاکسازی گشتی لەسەر ھەموو سێکتەرەکان و ئەو یاسایانەی کە پابەندبوونی دارایی بۆ حکومەت تێدا نییە وەک، یاسای کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی.
5- گفتوگۆ لەسەر پرۆژەی پرسی لامەرکەزی.
س.س