کوردستانی
شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان دەچێتە پەرلەمان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە رۆژی دووشەممەى داهاتوو شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت بێنە پەرلەمانی کوردستان و دواین ئەنجامی گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی عیراق بۆ پەرلەمانی کوردستان روون بکەنەوە.
سامان ئەحمەد، بەڕه‌ێوبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەری فه‌رمیی پەرلەمانی رایگەیاندووە "هەریەک لە وەزیری دارایی و كاروبارى ئابووری، وه‌زیرى پلاندانان و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، یاوەریی جێگری سەرۆکی حکومەت دەکەن لەهاتنیان بۆ پەرلەمانی کوردستان".
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمان ئاماژەی بەوەکرد "بڕیارە شاندی دانوستانکار لەکاتژمێر 11:00ى پێشنیوەڕۆى رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتى 2020/12/28، لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان و لیژنەکانی (دارایی و كاروبارى ئابووری، كاروبارى یاسایی، وزه‌و سامانە سروشتییەکان) کۆببنەوەو روونکردنەوە لەبارەی گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا بخەنەڕوو و دواین ئەنجامی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا بخەنە بەردەم پەرلەمان و وردەکارییەکانی گفتوگۆکان بۆ پەرلەمان روون بكه‌نه‌وه".
شایه‌نی باسه، سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان له وه‌ڵامی نوسراوی ژماره 2906ى په‌رله‌مانی كوردستان كه له رێكه‌وتى 2020/12/16 ئاراسته‌ی حكومه‌تى كردووه و تیایدا داواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ شاندی دانوستانه‌كانی نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى ناوه‌ند كردووه، به نوسراوی ژماره 9019 كه له رێكه‌وتى 2020/12/23 ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستانى كردووه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه رۆژى دووشه‌ممه رێكه‌وتى 2020/12/28، شاندى دانوستانكار له په‌رله‌مان ئاماده ده‌بن.
س.س