کوردستانی
بارینی بەفر و باران کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما بە نزمی دەمێننەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەوە شەپۆلێکی بارینی بەفر و باران رووی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی دابەزینی پلەی گەرما بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی پێشبینییەکانمان کە دوێنێ بڵاومانکردەوە ئاماژەمان بەوەکرد، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەگاتە ناوچەکانی سلێمانی و دەوروبەری".
ئاماژەی بەوەشکرد "بە بڕی جیاجیا بەفر و باران ناوچە جیاجیاکانی گرتەوە، هەروەها کاریگەری ئەو شەپۆلە بۆ سبەینێش دەمێنێت و کەشوهەوا ناجێگیر دەبێت و ئەگەری نمە باران هەیە لەکات و شوێنی جیاجیادا، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات کاریگەری ئەو شەپۆلە لە کاتەکانی شەودا بەرەو لاوازبوون دەڕوات".
بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "پلەکانی گەرما هەر بە نزمی دەمێننەوە بۆ چەند رۆژی داهاتوو، بەهۆی بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان".
س.س