کوردستانی
بەهۆی کۆترێکەوە منداڵێک گیانلەدەستدەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی حاجیاوای سەر بە قەزای رانیە منداڵێکی تەمەن 11 ساڵان بەهۆی بەرکەوتنی بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا، بەوتەی کەسوکارەکەی بەمەبەستی گرتنەوەی (کۆتر) چۆتە سەربانی ماڵی دراوسێکەیان و دەستی بەر کێبڵی کارەبا کەوتووە.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "کاتژمێر 5:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی منداڵێک بەناوی (ر.ع .ب) تەمەن 11 ساڵانە لە رەگەزی نێرە و دانیشتووی ناحیەی حاجیاوا گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی رانیە کە بەهۆی بەرکەوتنی بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدابوو".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەوتەی کەسوکارەکەی بە مەبەستی گرتنەوەی (کۆتر) چۆتە سەربانی ماڵی دراوسێکەیان و دواتر دەستی بەر کێبڵی کارەبای رەئیسی کەوتووە و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە رێکخراوە".
س.س
س.س