کوردستانی
لە هەولێر سێ کەس گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پاڵاوگەیەكی سوتەمەنی لە ناحیەی کەورگۆسکی پارێزگای ھەولێر ئاگری گرت، بەھۆیەوە سێ کرێکار گیانیان لەدەستدا و کرێکارێکی دیکەش بەرینداربوو.
رائید سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی پۆلیسی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاگر لە بەشێکی پاڵاوگەی کارگرووپ لە ناحیەی کەورگۆسک لە پارێزگای هەولێر کەوتووەتەوە و بەو هۆیەوە سێ کرێکار گیانی لەدەستداوە.
راشیگەیاند "تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە". باس لەوەش دەکرێت ئاگرەکە بە هۆی لەحیم کردنی یەکێک لە بۆرییەکان بووە.