کوردستانی

هاتوچۆی هەولێر ئاگادارینامەیەک بڵاودەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتوچۆی هەولێر ئاگادارینامەیەک بڵاودەکاتەوە
مەودا میدیا-

بەرێوبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر  سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە و شۆفێرانەی کە خەریک دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێرین ئاگاداردەکاتەوە کە بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵی زاینی بۆ هەفتەیەک دەوام رادەگیرێت. 

فازل حاجی، وتەبێژی بەرێوبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند "سەرجەم شوفێران و هاوڵاتییان و ئەو کەسانەی کە خەریکی دەرهێنانی مۆلەتی شوفێرین ئاگاداردەکینەوە کە بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵی زاینی دەوام بۆ هەفتەی داهاتوو رادەگیرێت". 

حاجی ئاماژە بەوەش دەکات "ئەوانەی کەسەرەیان بۆ دانرا بوو  لە رۆژانی 29 و 30ـی کانونی یەکەمی 2020 دەتوانن سەردان بکەن لە رۆژی 7ی کانونی دووەمی 2021 کە وەکو رۆژی قەرەبوو بۆیان دیاریکراوە".
Qaiwan
Qaiwan