کوردستانی

بافڵ تاڵەبانی: ھەوڵ بۆ تەبایی و ئاشتی دەدەین لەپێناو کوردستانێکی سەقامگیردا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ تاڵەبانی: ھەوڵ بۆ تەبایی و ئاشتی دەدەین لەپێناو کوردستانێکی سەقامگیردا
مەودا میدیا-

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت ھەوڵ بۆ تەبایی و ئاشتی دەدەن لەپێناو کوردستانێکی سەقامگیردا.

لە پەیامێکدا بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند "بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح، پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی مەسیحی لە کوردستان و عیراق و جیهان دەکەم، هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و ئارامی بۆ کوردستان و سەرجەم گەلانی جیهان".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەم جەژنەدا جەخت دەکەینەوە کوردستان وەک هەمیشە مەڵبەندی پێکەوەژیانی ئایین و پێکهاتە جیاوازەکان دەبێت و پێکەوە هەوڵ بۆ بەردەوامی و پتەوکردنی ئاشتی و تەبایی دەدەین لە پێناو کوردستانێکی ئارام و سەقامگیردا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan