کوردستانی

تەرمی ژنێكی 70 ساڵ لە نەخۆشخانەیە و کەسوکاری نادیارە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی ژنێكی 70 ساڵ لە نەخۆشخانەیە و کەسوکاری نادیارە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک ژنێکی تەمەن 70 ساڵەی شێلاوە، لە ئێستادا تەرمەکەی لە نەخۆشخانەیە و کەسوکاری نادیارن.

موقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قەدووری، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار نزیک نەخۆشخانەی شێرەی نەقیب لە قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لە جۆری شۆفرلێت ژنێکی بەساڵاچوو دەشێلیت پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو ژنە تەمەنی نزیکەی 70 ساڵ دەبێت لەبەرئەوەی هیچ ناسنامەیەکی پێ نییە ناتوانرێت بناسرێتەوە، بۆیە داوا لە کەسوکاری دەکەین سەردانی بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار بکەن".

 بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو "شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە بڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتوچۆ بەندکراوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە