کوردستانی
تەرمی ژنێکی بەساڵاچوو رادەستی کەسوکاری کرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک ژنێکی بەساڵاچووی شێلا، بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا کەمێک پێش ئێستا تەرمەکەی رادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە.
موقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قەدووری، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بە مەودا میدیای رایگەیاند "دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لە جۆری شۆفرلێت ژنێکی بەساڵاچووی شێلا، بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵەکەمان کەسوکاری سەردانی بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژاریان کردوو تەرمەکەیان رادەست کرایەوە".
بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو ژنە ناوی (سەبریە عزیزخەسرەو) لەدایکبووی 1942 وە و دانیشتووی گەڕەکی فەرمانبەرانی قەزای کەلارە"، هەروەها وتی "شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە بڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتوچۆ بەندکراوە".
س.س