کوردستانی
کەمال کەرکوکی: پرۆژەی بە ھەرێمكردنی كەركوك، دەستی خیانەتكارانی لە پشتەوەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتیی كەركوك و گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت راگەیاندنی پرۆژەی بە ھەرێمكردنی كەركوك، دەستی خیانەتكارانی لە پشتەوەیە، ئاماژە بەوەشدەکات ئەوەی ئێستا ھەوڵی بۆ دەدرێت، خەڵكێكە بۆ ئەوەی شتێكیان دەست بكەوێت خۆیان ھەرزانفرۆش كردووە.
کەمال کەرکوکی، سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتیی كەركوك و گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی راگەیاندووە "راگەیاندنی پرۆژەی بە ھەرێمكردنی كەركوك، دەستی خیانەتكارانی لە پشتەوەیە، بۆ یەكلاكردنەوەی ئایندەی كەركوك، لە دەستووری عیراق مادەی 140 دانراوە و ئەو مادەیەش بۆ دیاریكردنی ئایندەی كەركوكە، كە دانیشتووانی بۆ ئایندەی شارەكە لە ریفراندۆمێكدا بە ئازادی دەنگ دەدەن، كە ئایا ئیدارەكەی لەگەڵ ھەرێمی كوردستان دەبن یاخود لەگەڵ حكومەتی ئیتیحادی، ئەو ریفراندۆمەش بۆ ئیدارەدانێتی نەك بۆ چارەنووسی خاكەكەی".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەوەی ئێستا ھەوڵی بۆ دەدرێت، خەڵكێكە بۆ ئەوەی شتێكیان دەست بكەوێت خۆیان ھەرزانفرۆش كردووە لەگەڵ خەڵكێكی شۆڤێنی دژی مافی گەلی كوردستان و خەڵكی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستانن".
باسی لەوەشکردووە "ئەوەی من ئاگادارم لە كۆنفرانسەكەدا چەند كەسێكی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر ھەڵوێستی پاكی خۆیان نیشان دا دەربارەی ئەو بۆچوونە و وتیان كەركوك نابێتە ھەرێمێك و مادەی 140 بۆ یەكلایكردنەوەی ئایندەی كەركوك دانراوە".
کەرکوکی وتویەتی "ئێمە ئاگادارین بە ھەموو شێوەیەك ھەوڵ ھەیە وەك سەردەمی سەدام، كە كەركوكی پارچە پارچە كرد و ھەر جارەو پارچەیەكی خستە سەر پارێزگایەك، بۆ ئەوەی رێژەی كورد لە كەركوك كەم ببێتەوە".
س.س